کۆنفرانسی سەد ساڵەی لۆزان  

خۆپیشاندانی ژمارەیەک کورد بۆ یادی 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، لە لۆزانی سویسرا، 22ی حەوتی 2023

لە شاری لۆزان لە سویسرا ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و چالاکوانان بۆ یادی سەدهەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان کۆبوونەوە.

ئەوان کۆنفرانسێکی گەورەیان سازکرد تا بتوانن سەرنجی جیهان بۆ دۆسێی کورد و نەهامەتییەکانیان لە سەد ساڵی ڕابردوودا ڕاکێشن.

پێش کۆنفرانسەکە، هەزاران کورد کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد دژی ئەم ڕێککەوتنە کە سنوورەکانی تورکیای مۆدێرنی دیاریکرد و خاکی کوردی دابەشکرد.

خۆپیشاندەران لەو شاری سویسرایە ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ئەنجامی ڕێککەوتنی ساڵی 1923 لەسەر گەلی کورد.

لەم بەرنامە تایبەتەدا دەنگی ئەمەریکا میوانداری دوو ئەندامی کۆنگرەکە دەکات. زاگرۆس ئەنداریاری ئەندامی ئەنجومەنی پژاک لە ئەوروپا و ڕۆژین موکریانی خوێندکاری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئێرلەندا.

Your browser doesn’t support HTML5

دەخیل شەممۆ