ساڵ لە دوای ساڵ گرفتی کەمبوونەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی گەورەتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە سەرچاوەکانەوە و کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا بەسەر ڕێژەی بارانبارین و هەروەها زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان.
ئەم گرفتە پێویستی بە پلاندانان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە بەر لەوەی ببێتە قەیرانێکی گەورە لە ئایندەدا، بەڵام هەتا ئێستا هەنگاوێکی جدی وەها نابینرێت کە هیوایەک بدات بەوەی لە دە ساڵی داهاتوودا ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت یان هەر هیچ نەبێت لەوە زیاتر خراپتر نەبێت.
بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە بەرنامەیەکی تایبەت میوانداری ئەم بەڕێزانە کرا:
1- ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.
2- دکتۆر دارا محەمەد ئەمین سەعید، وەزیری پێشوتری ژینگە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.
3- لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەی شارهوانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
4- حسێن ڕابی- چاودێری سیاسی و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی.
تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوەیە:
Your browser doesn’t support HTML5