بەبۆنەی هەفتەی جیهانی شیری دایک، دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوکاری دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ، هەڵمەتێکی هوشیاری لە کەمپی شەهبای ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین دەستپێکرد. ئامانجی هەڵمەتەکە هاندانی خانمانە بۆ ئەوەی شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن، وە بۆیان ڕوون بکەنەوە بۆچی شیری دایک بۆ منداڵ باشە.
هێڤین شامیۆ، بەڕێوەبەری کۆمیتەی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەم بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای وت، ئەوان دەیانەوێت هەندێک تێڕوانینی هەڵە لەسەر شیری دایک لە نێو خانماندا هەن، بۆیە دەیانەوێت دایکان لە ڕاستییەکان ئاگاداریان بکەنەوە.
وتیشی ئەوان سوودەکانی شیری دایک بۆ خانمان ڕووندەکەنەوە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی تازە دایکن. دەڵێت پێوستە ئەو خانمانە بزانن شیری دایک بەرگری جەستەی منداڵ بەهێز دەکات، بەڵام شیری قتو هێندەی شیری دایک سوودی نییە و تەنانەت لە هەندێک حاڵەت ڕەنگە شیری قتوەکە باش نەبێت یان بەهۆی گەرماوە لە کاتی گرتنەوەی بەکتریا و ڤایرۆزی تێبکەوێت و زیان بە منداڵەکە بگەیەنێت.
لەوەتای ساڵی 2018 وە زیاتر لە 100 هەزار ئاوارەی خەڵکی عەفرین لە کەمپی شەهبا و لە دۆخێکی خراپدا ژیان بەسەردەبن.
درێژەی ڕاپۆرتەکەی نەورۆز ڕەشۆ لەم فایلە دەنگییەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5
Your browser doesn’t support HTML5