زیاتر لە 20 ساڵە کۆتایی بە ڕژێمی سەدام حسێن هێنراوە، بەڵام هێشتا حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە بەهای دیناری وڵاتەکەیان بۆ ئاستێک بەرزبکەنەوە کە گەشبینی بە خەڵکی عێراق بدات و دڵنیاببنەوە چیتر بەهای دراوەکەیان دانابەزێتەوە.
ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابردووی دیناری عێراقی بدەینەوە، دەبینین لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەهای یەک دیناری عێراقی گەیشتبووە زیاتر لە 3 دۆلاری ئەمەریکایی، بەڵام لە پاش داگیرکردنی کوەیت و سەپاندنی گەمارۆی ئابوری بەسەر عێراقدا، بەهای دینار وەها شکا بە جۆرێک نزیکەی 3 هەزار دینار یەک دۆلاری دەکرد. ئەمڕۆش ئەوەتا بەردەوام بەهاکەی بە جۆرێک دەگۆڕێت کە کاری کردووەتە سەر سەقامگیری بازاڕ.
ئەم دۆخەی دیناری عێراقی کۆمەڵێک پرسیار بە دوای خۆیدا دەهێنێت، لەوانە بۆچی ئەو وڵاتە کە خاوەنی (نەوت، خاکێکی بەرین، سامانی سروشتی، هێزی کار)، دراوەکەی بەم ڕۆژە گەیشتووە؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری پەیوەست بە بەهای دینار، میوانداری ئەم بەڕێزانە کراوە:
1- سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری.
2- سیپان عەزیز، ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
3- جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە شاری سلێمانی کە لە هەمانکاتدا پسپۆڕی بواری ئابوری و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی.
تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5