دژە تیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بەرپرسێکی سەربازی پەکەکە لە ئاغجەلەر دەکاتە ئامانج

دژە تیرۆر

کاربەدەستانی هەرێمی کودسستان ڕادەگەیەنن لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا بەرپرسێکی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کورستان کوژراوە.

دەزگای دژە تیرۆری کوردستانی رایگەیاند، " فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو."

ئەمە یەکەمجار نییە کە تورکیا هێرشی لەو جۆرە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و بە دەگمەن لێدوان لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە چیاکانی ناوچەکە دەدات.

ئەنقەرە و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی پەکەکە بە ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" دەزانن.

لە کۆتایی مانگی حەوتدا، چوار چەکداری پەکەکە لە هەمان ناوچەدا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کوژران کە بە هەمان شێوە هەرێمی کوردستان گوتی لەلایەن تورکیاوە کراوە.

هەردوو دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرجار تۆمەتبار دەکرێن بەوەی ڕێگری لە چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا ناکەن لە پێناو پاراستنی پەیوەندییە ئابورییە نزیکەکانیان.

بەڵام بەرپرسانی هەردوولا چەندین جار ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیایان شەرمەزار کردووە و بە پێشێلکردنی سەروەری ئەو وڵاتە و مافی هاووڵاتیانی سڤیل ناودێریان کردووە.

ڕۆژی 25ی حەوت، نووسینگەی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە "سەردانێکی داهاتوو"ی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، بەڵام هێشتا وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

سەرچاوە: فرانس پرێس/ دژە تیرۆری کوردستان