دانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کێ لێی بەرپرسیارە؟

IRAQ-ECONOMY/DINAR

پاش ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لە سەرەتای مانگی هەشت ڕەتیکردەوە بڕیار لەسەر سکاڵایەک بدات کە پەیوەست بوو بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا زۆرێک لەو موچەخۆرانە پێیانوایە چیتر ئەو پارانەیان بۆ ناگەڕێنرێتەوە کە بەبێ ڕەزامەندی خۆیان لێیان بڕا و ناوی لێنرا "پاشەکەوتی موچە".

لە پاش پەسەندکردنی بودجەی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە ئەمساڵدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بە بەرپرسیاری سەرەکی نابینێت لە دانەوەی ئەو مافەی موچەخۆران و پێیوایە ئیدی ئەوە ئەرکی حکومەتی فیدراڵە. کاربەدەستانیش لە بەغدا ئەوە بە بەرپرسیارێتی حکومەتی ناوەندی نازانن و دەڵێن حکومەتی هەرێم خۆی ئەو بڕیارەی داوە و پێویستە خۆی گرفتەکەی چارەسەر بکات.

بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتە ئەم بەڕێزانە لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ میوانداری کران:

1- سروە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق.

2- ئەرشەد حسێن، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە خولی رابردووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

3- مامۆستا عەبدولخالق ماوەتی، کارگێڕی لقی سڵێمانی یەکێتی مامۆستایان.

تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوەیە:

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی ڕۆژ سەبارەت بە پرسی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان