بۆچی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ بێلاڕووسیا و بۆلیڤیا سەرنجڕاکێشن؟

ئێران پەرەپێدان بە پێگەی خۆی وەک دابینکارێکی نێودەوڵەتی چەک وا خەریکە بەدەست دەهێنێت، تاران لە مانگی 7 و سەرەتای مانگی 8 میوانداری وەزیرانی بەرگری بۆلیڤیا و بێلاڕووسیای کرد بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دژ بە ئەمەریکا، دواتر بۆلیڤیا ڕایگەیاند کە خواستی بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای درۆنی ئێرانی هەیە، لە کاتێکدا گروپی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکایی پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە جەنگ گوتی پێدەچێت سەردانەکە ئاماژەیەک بێت بەوەی بێلاڕووسیا دەیەوێت هەمان کار ئەنجام بدات.

ئەمەریکا و ئۆکرانیا دەڵێن درۆنە ئێرانییەکان چەکێکی سەرەکی بوون بۆ ڕووسیا لەو شەڕەی کە لە ساڵی ڕابردووەوە دژ بە ئۆکرانیا بەرپای کردووە، ئەو تۆمەتەی کە مۆسکۆ و تاران نکوڵییان لێکردووە .

جەیمس ڕۆجەرز، مێژوونووسی جەنگ کە ئامۆژگاری نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ دەکات سەبارەت بە کارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شەڕدا و کە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئیسنستیتیوتی سیاسەتی تەکنەلۆژی زانکۆی کۆرنێل کاردەکات، لە چاپی ئەم هەفتەیەی پۆدکاستەکەی فلاشپۆینت ئێرانی دەنگی ئەمەریکادا باسی لە هەوڵەکانی ئێران کرد بۆ فراوانکردنی ئاستی بازاڕی خۆی بۆ فرۆکەی درۆن .

دەنگی ئەمەریکا: ئایا سەبارەت بە بەهێزی خواستی نێودەوڵەتی بۆ پیشەسازی فڕۆکەی درۆنی سەربازی ئێران چی دەڵێیت؟

جەیمس ڕۆجەرز، ئینستیتیوتی سیاسەتی کۆرنێل تێک: خواست لەسەر فڕۆکەی درۆنی ئێرانی بە ڕێژەیەکی پێوانەیی گەشە دەکات، ئەمەش شتێکە کە لە ئاستی جیهانی وا ڕوودەدات تەنها دیاردەیەکی ئێرانی نییە، هەر وڵاتێک کە پیشەسازییەکەی بەرەو بەرهەمهێنانی درۆن بردبێت، دەبینرێت کە خواست لەسەر ئەو سیستەمانە زیاد دەکات، تورکیا نموونەیەکی دیکەیە، هەروەها چین کۆمەڵێک سیستەمی درۆن بەرهەم دەهێنێت.

دەنگی ئەمەریکا: ئایا چی وایکردووە فڕۆکەی درۆنی ئێران بە تایبەتی بۆ وڵاتانی وەک بۆلیڤیا و ڕەنگە تەنانەت بیلاڕوسیاش سەرنجڕاکێش بن؟

ڕۆجەرز: پرسیارێکە لە مێژوودا ڕیشەی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، تەکنەلۆژییە بەرزانەی درۆن و تانکەکانەوە مایەوە، بەڵام لەگەڵ کشانەوەی پشتیوانی تەکنیکی ڕۆژئاوا بۆ ئەم سیستەمانە دوای شۆڕش هەتا ڕادەیەکی زۆر بێ کەڵکن.

لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ئێران ڕووی لەم سیستەمە هەرزانتر و ئاسانترە بۆ دروستکردن و ئاسانتر بۆ بەکارهێنان کرد کە توانایەکی سەرەتایی و بەهێزی هێزی ئاسمانییان پێدەبەخشێت، وە لێرەدایە پیشەسازی فرۆکەی درۆن سەرهەڵدەدات، هەربۆیە درۆن لای ئێران گەمەیەکی نوێ نییە و بۆ دەیان ساڵە سەرگەرمی پەرەپێدانی فڕۆکەی جۆری درۆنە.

لەوکاتەوە و هەتا ئەمڕۆ دەبینین کە فرۆکە درۆنەکانی ئێران کاریگەرییەکی زۆریان لە جەنگی هێرشبەری ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا هەیە. ئەم جەنگە وەک دەروازەیەک بۆ ئێران ڕۆڵی گێڕاوە لە مەڕ بەدیهێنانی ئامانجە سەربازییەکانی ڕووسیا. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکە بیانەوێت فڕۆکەی درۆنی ئێرانی بکڕن، چونکە پێیان وایە ئەو فڕۆکانە سیستەمی کاریگەرن و دەیانەوێت بەشێکی لێبەدەست بهێنن.

دەنگی ئەمەریکا: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوە لە جەنگ لەم مانگەدا، وادیارە بێلاڕووسیای هاوپەیمانی ڕووسیا، خوازیاری ئەوەیە کە فڕۆکەی درۆنی ئێرانی لەسەر خاکی وڵاتەکەی بەرهەمبهێنرێت، بەڵام بێلاڕووسیا دەستبەجێ ئەو ڕاپۆرتەی پشتڕاست نەکردەوە. بەڕای تۆ ڕاستی ئەم بابەتە چییە؟

ڕۆجەرز: دوو خاڵ هەیە کە دەبێت باسیان بکەین

یەکەم: پەیوەندییەک لە نێوان بیلاڕووسیا و ئێراندا هەیە کە تیایدا فڕۆکەی درۆنی ئێرانی، پێمان وایە لە بێلاڕووسیاوە بۆ ئۆکرانیا هەڵدەدرێن، پێدەچێت ئەوەش بەو واتایە بێت کە کارمەندانی ئێرانی یان لە ناو بێلاڕووسیادا هەن کە ڕاهێنان بە کارمەندانی ڕووسیایی دەکەن یان زیاتر لە ناو ڕووسیادا جێگیرکراون. لە هەردوو حاڵەتەکەدا، دەتوانین ئەوە بەدیبکەین کە لە ئێستاوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەم سیستەمە سەربازییە ئێرانیانە و بێلاڕووسیاییەدا هەیە.

دووهەم: یەکێک لە کێشەکان کە ڕووسیا هەیبووە، دڵنیابوونە لەوەی کە هێڵی دابینکردنی مسۆگەری فڕۆکەی درۆنی ئێرانی هەبێت. ڕووسیا پێویستی بە سەدان، فرۆکەی درۆن هەیە ئەگەر هەزاران نەبێت .

دەنگی ئەمەریکا: بە سەیرکردنی بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی دیکە، بۆلیڤیا بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە خواستی بەدەستهێنانی فڕۆکەی درۆنی ئێرانی هەیە و ئایا هەتا چەند ئەگەری ئەوە هەیە بۆلیڤیا ئەو جۆرە فرۆکانە بەدەستبهێنێت ؟

ڕۆجەرز: بە دڵنیاییەوە ئەوە ئەگەرێک، ئێمە هەوڵی بۆلیڤیا و ڤێنزوێلامان بینی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران وەک هاوپەیمان، لە بەرامبەر ئەوەی ئەوان ئەمەریکا و ڕۆژئاوا وەک ئیمپریالیزم دەیبینن، کەواتە هاوبەشکردنی شارەزایی و تەنانەت ئامێرە سەربازییەکانیش جێی متمانەیە.

لە ڤێنزوێلا 12 ساڵ لەمەوبەر باسیان لە دروستکردنی کارگەی فڕۆکەی درۆنی ئێران دەکرد لەوێ، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان دەڵێن ئەمانە بوونەتە کارگەی فڕۆکەی جۆری درۆن کە تەواو سەرکەوتوو بوون.

بۆ من ئەوە ئاسۆیەکی نیگەرانکەرە. ئێمە لە سەرانسەری ئەوروپادا بڵاوبوونەوەی فڕۆکەی جۆری درۆنمان بینیوە. ئێمە تادێت ئەو بڵاوبوونەوەیە لە سەرانسەری ئەفریکادا دەبینین. بینیمان کە ئێران لە ساڵی 2021 سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ئەسیوپیا دابین کرد، کاتێک ڕۆژئاوا و ئەمەریکا لە شەڕی ناوخۆیان دژی یاخیبووانی تیگرای تێوەگلان کەواتە، ئەوەی ئێستا دەیبینین بڵاوبوونەوەی زیاتری سیستەمی فڕۆکەی جۆری درۆنە بۆ ئەمەریکای باشوور.

دەنگی ئەمەریکا: بۆلیڤیا دەڵێت ئەو دەیەوێت ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە چاودێری ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەی بکەن. ئایا بەدەستهێنانی فڕۆکەی درۆنی ئێرانی هەتا چەند جێگەی نیگەرانی بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئەمەریکا جێگەی نیگەرانی دەبێت؟

ڕۆجەرز: بۆ ئەمەریکا ئەوە دەبێتە ئاسۆیەکی نیگەرانکەر . کارگێڕان و مەشق و تەکنەلۆجیای ئێرانی بەدواداچوون بۆ ئەو سیستەمە سەربازییانە بۆ ناو بۆلیڤیا دەکەن ئەگەر بۆلیڤیا بیانکڕێت، ئێرانییەکان بەشدار دەبن لە ڕاهێنانی بەرپرسان یان ئەفسەرانی بۆلیڤیا لە فڕۆکەوانیکردنی ئەم سیستەمە فڕۆکانەی لە جۆری درۆن . بەڵام هەمووی پەیوەستە بەوەی کە ئایا بۆلیڤیا چ جۆرە فڕۆکەیەکی درۆنی ئێرانی دەکڕن، ئێدمۆندۆ نۆڤیلۆ ئەگویلار، وەزیری بەرگری بۆلیڤیا ڕایگەیاند، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ چاودێریکردنی ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکەیان و دابینکردنی گرتە ڤیدیۆییەکانی بۆ هێزە چەکدارەکانی بەکاردەهێنرێن. ئەگەر وابێت، نیگەرانییەکان کەمتر دەبنەوە.