تورکیا هەوڵی گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی لە جیهاندا دەدات

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوە تورکیا ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت لە جیهاندا بە تورکیە بناسرێت نەوەک تورکی.

هەندێک لە دەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا، دیارترینیان وەزارەتی بەرگری، ناوی 'تورکیە' ی پەسەند کردووە لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناوە کۆنەکە و نوێیەکەش بەکاردەهێنێت.

هەندێک لە بەرپرسانی تورکیا لە مێژە ناڕەزاییان لەسەر ئەم ناوە دەربڕیوە کە هاوشێوەی ناوی باڵندەیەکە و دەستەواژەیەکە گوزارشت لە شتێکی ناکارا دەکات.

ئیملی یەی، مامۆستای جوگرافیا لە زانکۆی کۆلۆرادۆ دەڵێت: "بەڕاستی ناتوانم هیچ شتێکی هەڵە ببینم لەوەی کە وڵاتان بیانەوێت ناوی وڵاتەکەیان شتێک بێت کە خۆیان بیخوازن.

دەشڵێت " گۆڕنی مۆرکی بازرگانی وڵات ناولێنانەوەی پەیوەندی بە خاک، سەروەری یان ناسنامەی نەتەوەییەوە هەیە، یاخود ئەمە جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە لەگەڵ دووبارە ناولێنانی شوێنەکە کە بە بڕوای من لە کۆتاییدا پەیوەندی بە هەژمارکردنی قازانجەوە هەیە".

سەبارەت بە ناوی وڵاتان و شارەکان لە دەرەوەی ئەمەریکا ، ئاژانسەکانی حکومەتی ئەمەریکا پشت بە سێرڤەری ناوە جوگرافییەکان دەبەستن کە لەلایەن ئاژانسی نیشتمانی هەوڵگری جوگرافیای شوێنەکان هەڵگیراون، کە تێدا ناوەکان لەلایەن ئەنجومەنی فەرمی ئەمەریکایی بۆ ناوە جوگرافیەکانی ئاماژەیان پێکراوە.

دەیڤید جۆنز، جێگری سەرنووسەری بەڕێوەبەری ژووری هەواڵی ناوەندی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت: " ئێمە پەیڕەوی شێوازی ئەسۆشیەیت پریس دەکەین، تەنانەت بۆ ناوی شوێنەکانیش چونکە ئاژانسەکە، وەک هاوکارییەکی ڕێکخراوە هەواڵییە گەورەکانی ئەمەریکا، ڕەنگدانەوەی کۆدەنگی ڕۆژنامەگەریی ئەمریکاییە." بەڵام هەندێک جار لە AP لادەدەین لە کاتێکدا هەندێک حاڵەت دێتنە پێش. زۆرجاریش لەبەر ئەوەیە کە خوێنەری AP بە شێوەیەکی سەرەکی ئەمەریکایین لە کاتیكدا خوێنەرەکانی ئێمە هی سەرانسەری جیهانن.

ڕۆژنامەنووسان و دیپلۆماتکاران هێشتا مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی کە ئایا بورما بەکاربهێنن یان میانمار کە هێشتا گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیە.

جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە سەرەتای ساڵی 2021 دا گوتی: "سیاسەتی فەرمیمان ئەوەیە کە دەڵێین بورما بەڵام وەک ڕێزێک لە هەندێ پەیوەندیدا میانمار بەکاردەهێنین."

ئەوەی نامۆیە لە گۆڕانکاری ناوی تورکیادا ئەوەیە، وڵاتەکە دەیەویت ناوەکە بە ڕێنووسی تورکیە بنوسرێت نەک تەنها وتنەکەی بێت، بۆ نمونە حکومەتی ئەڵمانیا داوا بکات وڵاتەکە بە دۆیچلاند بناسرێت، یان ڕەنگە ئەگەر چین پێداگری لەسەر ئەوە بکات لە جیهادا بە ناوە ڕەسەنەکەی بناسرێت کە 'ژۆنگوۆ'یە.

بەشێک لە ڕاپۆتی ستیڤ هێرمن