دەیان ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەست کەمی نەوت و غاز و بەنزینەوە دەناڵێنن. هێشتا وەرزی پایز بەکۆتایی نایەت خەڵکی لە خەمی ئەوەدان چۆن بەرمیلە نەوتێکییان دەست بکەوێت، ئەمە بێ لەوەی بەردەوام بەدوای بەنزین وغازدان.
هەمیشە ئەو پرسیارە دەکرێت بۆچی ئەو هەرێمە دەوڵەمەند بە نەوتە خەڵکەکەی ئەو گرفتەی هەبێت؟
ئەوەی جێی سەرنجە هەرێم خۆی بە لولەی نەوت و تەنانەت بە تەنکەریش توانای هەناردەکردنی نەوتی هەیە، بەڵام بۆچی لە توانایدا نییە بەشی دانیشتوانەکەی سوتەمەنی دابینبکات؟
ئایا هەرێم توانای پاڵاوتنی نەوتی نییە؟
لەکاتێکدا غازی کێڵگە نەوتییەکان دەسوتێنرێن و دەکرێن بە دووکەڵ، بۆچی حکومەتی هەرێم کارێکی وەهای نەکردووە کە ئەو غازە لانی کەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانەکەی سوودی لێببینێت؟
لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕە بەنزینەی بۆ خەڵکی دابیندەکرێت بڕەکەی کەمە، کەچی هێشتا وەک باس دەکرێت کواڵێتییەکەی خراپە، بۆچی؟
بۆچی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەبەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق نرخی گرانترە؟
ئەمانە کۆمەڵە پرسیارێکن هەمیشە دەکرێن و وەڵامەکانیان ڕوون نین.
ئەمە بابەتی بەرنامەی ڕۆژ بوو، وە ئەم بەڕێزانە میوانانی بەرنامەکە بوون:
١-نەفیس ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر.
٢-کەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
٣-جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێم لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٤-بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی.
تەواوی بەرنامەکە لەم فایلە دەنگییەدا ببیستە:
Your browser doesn’t support HTML5