وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا 28 ناوەندی ئامادەکردووە بۆ وەرگرتنی داهاتی دانەوێڵە بۆ ساڵی 2023.
بەرپرسانی کشتوکاڵ دەڵێن، ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم هێنراوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، ئەم دانەوێڵەیە پێویستی هەرێمەکە بۆ ئارد و تۆو دابین دەکات و زیاتر لە 400 هەزار تۆنیش هەڵدەگیرێت.
بەشێکی زۆری گەنمەکە لە ناوچەکانی ڕەقە و دێرەزۆر و هەرێمی جزیرە بەرهەم هێنراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 4 ملیۆن دۆنم گەنمی ئاودێری و 3 ملیۆن دۆنم گەنمی خۆرسک چێنراوە.
ئیدارەی خۆسەر نرخی گەنمی بە 0.43 دۆلار لە جووتیاران وەرگرتووە. بەشێک لە جووتیاران ڕازی بوون و هەندێکیشیان ناڕەزایی خۆیان ئاڕاستەی ئیدارەی خۆسەر کردووە.
ئەم بابەتە لەگەڵ هەریەک لە یونس مەحمود جێگری سەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەحمود محەمەد جێگری سەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێمی جزیرە و دکتۆر سامی عوسمان پسپۆڕی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکرێت.
بۆ درێژەی گفتوگۆکە گرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە
Your browser doesn’t support HTML5