لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کەرتی گەشتیاری وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی وڵاتەکە پشتی پێ دەبەسترێت، هەرێمی کوردستان چەندین شوێنی گەشتیاری و ناوچەی سروشتی بەناوبانگ و مێژووی تێدایە، بەڵام ئایا کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان تا چەند توانیویانە سوود لەو ناوچە گەشتیاریانە وەربگرن وەک سەرچاوەیەکی دارایی بۆ هەرێمەکە؟
لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان خاوەن مێژوویەکی کۆن و چەندەها شوێنەواری مێژووییە، هەروەها سروشتێکی جوان و چوار وەرزەی ساڵی هەیە، بەڵام هێشتا وەک دەوترێت نەبووەتە شوێنێکی گەشتیاری سەرنج ڕاکێش بۆ گەشتیارانی بیانی.
ئایا وەک پێویست گرنگی دراوە بە کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان؟
بۆچی ئەم شوێنەوارە مێژووییەکانی هەرێم نەکراون بە شوێنەواری گەشتیاری؟
تا چەند خزمەتگوزاریی لە شوێنەوارە گشتییەکان، وەک توالێت و تەنەکەی خۆڵ و پێداویستی سەرەتایی بۆ دابینکراوە؟
تاچەند کەرتی گەشتیاری بووەتە سەرچاوەی داهات بۆ حکومەتی هەرێم و تەنانەت خەڵکیش؟
بە میوانداری هەریەک لە ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی لێژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار و گواستنەوە و گەیاندن و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە شوێنەوارناس. ئەم پرسیارانە و چەندین پرسی دیکە لەسەر کەرتی گەشتیاری هەرێم تاوتوێ دەکرێن.
بۆ درێژەی گفتوگۆکە کرتە لەم فایلکە دەنگیەی خوارەوە بکە:
Your browser doesn’t support HTML5