فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی قامیشلۆ دەکاتە ئامانج
Your browser doesn’t support HTML5
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە گومان دەکرێت هی تورکیا بێت، ئۆتۆمبێلێکی لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ کردە ئامانج. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج سەر بە کەناڵی تەلەفزیۆنی "ژن" بووە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و پەیامنێرێکیش بریندارە.