چۆن دەتوانرێت کۆتایی بە هێزی چەکداری حزب بهێنرێت لە هەرێمی کوردستان؟

لەوەتای هەرێمی کوردستان بووەتە ئەمری واقع هەتا ئێستا نەک تەنها حزبەکان خاوەنی هێزی چەکدارین، بەڵکو تەنانەت بەرپرسی ناو حزبەکان بۆ خۆی هێزی چەکداری خۆی هەیە، تەنانەت ئەوانەشی هێزی چەکدارییان نیە پاسەوانی بارەگا و شوێنە حزبەکانیان لە ڕێگای چەکدار کردنی ئەندامان و کادیرانی خۆیانەوە پارێزگاری لە بارەگا و ئۆفیس و بەرپرسەکانیان دەکەن.

هەر ئەوەندەش نیە، بەڵکو وایلێهاتووە بەرپرس و کەسێکی حزبی لە زۆنی یەکێک لە دوو حزبەکەی هەرێم کێشەی بۆ دروست ببێت دەچێتە زۆنەکەی تر و هێز و فەوجی بۆ دروست دەکرێت.

کاتێک دۆخێکی وا دروست دەبێت و دەبێتە بابەتی ڕۆژ و گفتوگۆ، ئەم پرسیارانە دێنە پێشەوە:

چۆن دەتوانرێت کۆتایی بە هێزی چەکداری حزب بهێنرێت لە هەرێمی کوردستان؟

بۆچی ئەو هەموو هێزە چەکدارە هەن و دروستکراون؟

لیژنەی پێشمەرگە لە خولەکانی پەرلەمان چییانکردووە ؟

دەنگی ئەمەیکا لە گفتوگۆی ڕۆژ، تاوتوێی ئەم پرسە دەکات کە چۆن کۆتایی بەهێزی کەسی و حزبی بهێنرێت لە هەرێمی کوردستان، کە بووەتە مایەی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکە و دۆست و هاوپەیمانانی کورد.

بە میوانداری هەر یەک لە بەرێزان:

ڕزگار حەمەد مەحمود، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێم لە فراکسیۆنی گۆران، جەمال حەویز مصطفى هەروتى، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەعید هەرکی، ئەندامی لیژنه‌ی کاروباری پێشمەرگە و ئەبوبەکر هەڵەدنی ، ئەنەدامی لیژنەی پێشمەرگە، لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی.

بۆ درێژەی گفتوگۆکان کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆی ڕۆژ/ ژیار محەمەد