جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکوک ڕاگەیاند و وتی دەبێت ناکۆکییەکان لە ڕێگەی وتووێژ و کاراکردنەوەی ماددەی 140 دەستوری عێراق چارەسەربکرێن.
ڤێدانت پاتێل، پاش نیوەڕۆی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکەی، پرسیاری لێکرا لە بارەی دۆخی کەرکوک و ئەویش لە وەڵامدا وتی "ئێمە بە وردی چاودێری گرژییەکانی کەرکوک دەکەین. سەرکۆنەی ئەو توندوتیژییە دەکەین کە ڕوویدا و سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان دەکەین. ئەمەریکا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە هەر ناکۆکییەک هەبێت لە ڕێگەی وتووێژ و کاراکردنەوەی ماددەی 140 ی دەستوری عێراق چارەسەری بکەن."
پاشان لە بارەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بودجە پرسیار لە جێگری وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە کرا ئایە لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هەردوو حکومەت پەیوەندییان کردووە؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی ئەمەریکا بە بەردەوامی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاوبەشەکانی لە بەغدا و هەولێر. پێشنیاری کرد زیاتر لەم بارەیەوە بزانرێت لە ڕێگەی دیپلۆماتانی ئەمەریکا لە بەغدا و هەولێر.
دەقی لێدوانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا:
Your browser doesn’t support HTML5