پەنتاگۆن دەڵێت هاوکارییەکان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن بۆ شکستپێهێنانی داعش

وتەبێژی پەنتاگۆن ژەنەراڵ پاتریک ڕایدەر ڕایگەیاند، هاوپەیمانان بە وردی چاودێری دۆخی دێرەزۆر دەکەن و بەردەوام سەرنجیان لەسەر هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) یە بۆ دڵنیا بوون لە شکستی هەمیشەیی داعش.

ژەنەڕاڵ ڕایدەر گوتی: هاوپەیمانییەکە لە نزیکەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کاردەکات تا شکستی داعش مسۆگەر دەکات، هەروەها پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە دەکات، ئەوەش کاری لە پێشینەمانە.

وتەبێژەکە ڕاشیگەیاند، دوورکەوتنەوە لەم ئامانجە دەبێتە هۆی نائارامی و مەترسی گەڕانەوەی داعش بەهێزتر دەکات.

ڕایدەر دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەمێننەوە و لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کاردەکەن بۆ گەیشتن بە نامانجەکەیان لە شکستپێهێنانی تەواوەتی داعش.