ئاییندەی مانەوەی تورکیا لە باکووری سوریا

بوونی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا تەنها پەیوەندی بە سوپا و بنکە سەربازییەکانەوە نییە، بەڵکو چالاکوانانی کورد دەڵێن، بە تورک کردن تەشەنەی کردووەتە ناو هەموو لایەنەکانی ژیان لەو ناوچانەدا، ئەمەش بە خێرایی و بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕوودەدات، بەتایبەتی لە عەفرین.

هەروەها ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ دیمەشق هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیووە، چونکە ڕژێمی سوریا مەرجی سەرەکی کشانەوەی تورکیایە لە خاکی سوریادا. لە کاتێکدا بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بوونی سوپاکەیان لە سوریا دژی "تیرۆر"ە و بۆ "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییە".

هەروەها پێشکەوتن لە بواری سەربازیدا هەیە. لە مەنبەج چەند ڕۆژێکە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی دەوروبەری مەنبەج و زانیاری هەیە کە جەبهەت نوسرە (HTS) دەستی لەو هێرشانەدا هەیە. هەروەها ئیدلب که له ژێر دەستی جەبهەت نوسرەدایە، سوپای ڕژێمی سوریا و فڕۆکه ڕووسییەکان تۆپباران و بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەکەن.

ئامانجی تورکیا لە پڕۆسەی بە تورک کردن و گۆڕانی دیمۆگرافیای عەفرین و ناوچەکانی دیکەی داگیرکراو لەلایەن تورکیا چییە و بۆ ئەو ئامانجە چ جۆرە سیاسەتێک لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکات؟

ئاسۆی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنکەرە بەرەو کوێ؟ لە کاتێکدا ڕەوشی سەربازی مەنبەج و ئیدلب پەرەی سەندووە، هەڵوێستی ڕووسیا و تورکیا لەم چوارچێوەیەدا چییە و ئایندەی ناکۆکییەکان لە سوریا بەرە و کوێ دەچن؟

ئەم بابەتە لە تەوەری ڕۆژ لەگەڵ نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی "وڵات عەفرینی" و بەرپرسی پارتی هاوپەیمانی دیموکراسی نیشتمانی سوریا ئەحمەد هیسۆ تاوتوێ دەکرێت.

بۆ درێژەی گفتوگۆکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە:

Your browser doesn’t support HTML5

بابەتی ڕؤژ/ نەورۆز ڕەشۆ