مامۆستایەکی ئاینی لە ڕومادی بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر دوو منداڵ  سزای هەتاهەتایی دەدرێت

ڕۆژی سێشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە دادگای تاوانەکانی ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق سزای هەتاهەتایی سەپاندووە بەسەر مامۆستایەکی ئاینی مزگەوتێکی شاری ڕومادی بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو منداڵ.

میدیا عێراقییەکان دەڵێن دوو منداڵەکە بۆ خولێکی قورئان خوێندن دەچوونە لای کردبوو.

دادگای تاوانەکانی ئەنبار بەهۆی ئەم دەستدرێژییە دوو جار سزای هەتاهەتایی سەپاندووە بەسەر بانگبێژەکە.

حیکمەت ڕەجەب عەبدوڵا

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی دادگای تاوانەکانی ئەنبار کە لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە، مامۆستا ئاینییەکە ناوی حیکمەت ڕەجەب عەبدوڵایە و تاوانبار کراوە بە دەستدرێژی "ڵوتی" بۆ سەر دوو منداڵ.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەل عەهد، تاوانبارکراوەکە فەرمانبەری وەقفی سونەیە لە شاری ڕومادی و وتاربێژە لە مزگەوتی حەی ئەل موعەلیمین.