کۆچی گەنجان لە ناوچە کوردییەکانی سوریا

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سوریا لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا، بە هەزاران سوریایی سەرەڕای سەختی ڕێگە نایاساییەکان ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بەپێی داتا جیاوازەکان، زۆربەی کۆچبەرە سوورییەکان گەنجن، زۆرینەشیان خەڵکی ناوچە کوردییەکانی سوریان. گەنجانی کورد دەڵێن ئەگەر ڕۆیشتن بۆ سوریاییەکان ئاسان بوایە کەس لەو وڵاتە نەدەمایەوە.

هۆکارەکانی کۆچی گەنجان چین؟ داوای چی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆمەڵگا دەکرێت بۆ ئەوەی گەنجان لە وڵاتەکەیان ڕازی بن و کۆچ نەکەن؟

لە تەوەری ڕۆژ ئەم پرسە لەگەڵ سێ گەنج تاوتوێ دەکرێت " ئێدلا ئەحمەد دەرچووی زانکۆی ڕۆژاڤا و دڵکان ئۆسۆ هونەرمەند و نوعمان ئەبدۆ نوسەر."

لە بەشێکی بەرنامەکەدا باس لە پرسی "کۆچکردن بە ناوی هاوسەرگیری" دەکرێت کە بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا بڵاوە.

بۆ درێژەی بەرنامەکە گرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

Your browser doesn’t support HTML5

تەوەری ڕۆژ/ کۆچی گەنجان/ زانا عومەر