سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یەکەم وتووێژی ڕووبەڕوو لە دوای دەستبەکاربوونی ناتانیاهۆ لە مانگی دوازدەوە ئەنجام دەدەن، پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان بابەتگەلێک لەخۆ بگرن لەوانە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە، و ئێران.
بایدن بانگهێشتنامەکەی بۆ ناتانیاهۆ دواخست بەهۆی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە چاکسازی دادوەری کە دەسەڵاتی دادوەرەکانی حکومەتە ڕاستڕەوەکەی سنووردار دەکات، هەروەها لەسەر فراوانکردنی خاکەکانی لە کەناری ڕۆژئاوا.
هەردوو سەرکردەکە لە کۆشکی سپی کۆنابنەوە بەڵکو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گفتوگۆکانیان ئەنجام دەدەن.
بەرپرسانی ئەمەریکا پێشبینی دەکەن چاکسازیی دادوەری لە دانوستانەکانیاندا بێتە بەر باس، هەروەها باس لە هەوڵەکان دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە.
نەتانیاهۆ لە ساڵی 2021 بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سپی لەگەڵ بایدن کۆبووەوە و دواتر لە دەسەڵات دوورخرایەوە و لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوودا گەڕایەوە سەر دەسەڵات.
بایدن لەبری ئەوە، لە مانگی حەوتدا پێشوازی لە ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل کرد لە کۆشکی سپی بۆ یادی 75 ساڵەی ئیسرائیل.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز