سەدای حەیران و لاوکی کوردی بە دەنگی گەنجێکی شوان لە دەشتی موش
Your browser doesn’t support HTML5
لەسەر ڕێگای نێوان دەشتی موش و جەولیک شوانێک بە ناوی ئالان یالچین بە دەنگە خۆشەکەی و وتنەوەی حەیرانی کوردی سەرنج ڕێبوارانی بەم ناوچەیەدا تێپەڕ دەبن ڕادەکێشێت. هەندێک جار لە بەردەم مەڕەکانیدا چەندین کاتژمێر حەیران و گۆرانی دەڵێتەوە و جەوێکی خۆش بۆ هاوڕێ شوانەکانی دروست دەکات.