توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات ئەو دەرمانەی لە پێکهاتەی دەرمانی شەکرە بە ناوی مونجۆرۆدا هەیە، یارمەتی ئەو کەسانەی داوە کە قەڵەون یان کێشیان زۆرە بەلایکەم چارەکێک لە کێشی جەستەیان یان نزیکەی 27 کیلۆ دابەزێنن، کاتێک ئەم دەرمانە لەگەڵ خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن بەکاردەهێنرێت .
توێژەرەوان لە گۆڤاری Nature Medicine رۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاندووە "بە بەراوردکردی نێوان کۆمەڵێک کەسی کە ڕێژیم و وەرزشیشیان کردووە، بەڵام دواتر دەرزی ساختە (واتە وا لە نەخۆشەکە بکرێت کە هەست بکات دەرزییە ڕاستەقینەکەی نەخۆشی شەکرەی لێداوە) ، سەرەتا کێشیان دابەزاندووە بەڵام دواتر بڕێک کێشیان زیادیکردووەتەوە.
دکتۆر تۆماس وادن، توێژەری بۆواری قەڵەوی لە زانکۆی پێنسیلڤانیا و مامۆستای دەروونناسی کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت " توێژینەوەکە دەڵێت ئەگەر پێش دەستپێکردنی دەرمانەکە کێشت دابەزێنیت، ئەوا دواتر دەتوانیت کێشی زۆر زیاتر دابەزێنیت ."
ئەنجامەکانی کە ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی پزیشکیدا پێشکەشکران، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ئەو دەرمانەی لەلایەن کۆمپانیای Eli Lilly & Company دروستکراوە توانای ئەوەی هەیە ببێتە یەکێک لە بەهێزترین چارەسەرە پزیشکییەکان بۆ قەڵەوی هەتا ئەمڕۆ.
دەرمانی tirzepatide کە بەدەرزی لێدەدرێت ، لە مانگی 5 ی ساڵی 2022 دا لە ئەمەریکا پەسەندکرا و بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی بەکارهێناراوە، خواستیکی زۆری لەسەرە بۆ نەخۆشی شەکرە و هەروەها دەرمانی دابەزاندنی کێش لەنێویاندا، دەرمانەکانی Ozempic و Wegovy ئەوانەی لەلایەن کۆمپانیای Novo Nordisk وە دروستکراون.
تیرزێپەتاید ( tirzepatide ) دوو هۆرمۆن دەکاتە ئامانج کە دوای نان خواردنی دەستپێدەکات بۆ ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن و هەستکردن بە تێربوون کە لە نێوان ڕیخۆڵە و مێشکدا پەیوەندییان دەبێت. سێماگلۆتاید، ئەو دەرمانەی کە لە ئۆزێمپیک و وێگۆڤیدا بەکاردەهێنرێت، یەکێک لەو هۆرمۆنانە دەکاتە ئامانج.
چاوسەڕوان دەکرێت بەم زووانە Eli Lilly & Company ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکە بڵاوبکاتەوە کە کۆمپانیاکە دەڵێت ڕێژەی بەرزی هاوشێوەی دابەزاندنی کێشی لەش پیشاندەدات. بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا مۆڵەتی بە کۆمپانیاکە داوە پێداچوونەوەی خێرا بەو دەرمانەدا بکات بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی، کە ڕەنگە Eli Lilly & Company بە ناوێکی مارکە جیاوازەوە بیفرۆشێت. چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیارێک لە بارەیەوە بدرێت.