سەرچاوە سەربازییەکان: هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی تێدایە

دوو سەرچاوەی سوپای عێراق ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە چەند هێرشێکی موشەکی لە جۆری کاتیۆشا، بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کردە ئامانج کە هێزەکانی ئەمەریکا و هێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی تێدایە و دەنگی تەقینەوەیەک لەناو بنکەکەدا بیستراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە سیستەمی بەرگری لە عەین ئەسەد ڕۆژی شەممە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە کە لە نزیک بنکەکە دەسوڕانەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز