هێنان و هاوردەکردنی خۆراک و کەلوپەل لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو بابەتانەی کە بەردەوام مشتومڕیان لەسەر دروست دەبێت لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتییەوە، تەنانەت کەسیش هەن پێیانوایە زیادبوونی حاڵەتەکانی شێرپەنجە بەشێکی پەیوەستبن بەو خۆراکانەوە، هەرچەندە هەتا ئێستا هیچ لایەنێکی تەندروستی یان پەیوەندیدار ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
دەپرسین:
بۆچی بەشێکی خەڵکی گومانیان لە تەندروستی ئەو خۆراکانە هەیە؟
ئایا ئەو پشکنین و کۆنترۆڵانەی دەکرێن بۆ خۆراک و کەلوپەلانەی لە خاڵە سنوورییەکانەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان هەتا چەند دڵنیاکەرەوەن؟
لەسەر بنەمای چ ستانداردێک پشکنین بۆ خۆراکەکان دەکرێت؟
لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری بەڕێزان:
دکتۆر ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی.
مامۆستا محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای لۆکس ئی جنسی / مەرزی پەروێزخان.
دکتۆر ئازاد عەبدوڵا میرخان، سەرپەرشتی تاقیگەکانی نیوستاندەرد / مەرزی ئیبراهیم خەلیل.
Your browser doesn’t support HTML5
د کتۆر ڕزگار عەلی:
"ئێستا گرێبەستێک هەیە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیاکان، بۆیە حکومەت پشکنینی دا بە کۆمپانیاکان، چونکە ڕەنگە حکومەت نەتوانێت ئامێرەکانی پشکنینی خواردن و خواردنەوە بکڕێت، ناکرێت بڵێین لە سەدا سەد ئەنجامەکان دروستن، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەو پشکنینانەی دەکرێت زۆر پێشکەوتوون."
"هۆکاری دەسبەسەراگرتنی خواردنی بەسەرچوو لەناو شارەکان بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەمییان شێوازی هەڵگرتنی خواردەمەنییەکان لە ناو گەنجینەکان، دووەم، هۆکار ئەوەیە هەندێک جار بە ڕێگای گومرگەکان نایەن ئەو خواردن و کەلوپەلانە، بەڵکو بە شێوەی قاچاغ دێنە ناوەوە، واتە لە ڕێی لاڕێوە دەیهێنن بەبێ ئەوەی بە پشکنیندا تێبپەڕێت، کە ئەمە پێشتر پشکنینیییان بۆ نەکراوە."
"چەندین لاڕێمان هەیە کە لەناو پارێزگاکاندا خواردنی پاشماوەی ناو گەنجینەکان دەهێننەوە شارەکان، یا لە سنوورەکانەوە بە قاچاغی دەیهێننە ناوەوە، دەبێت سنورەکان زیاتر کۆنترۆڵ بکرێت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە تا خواردن و کەلوپەلی بەسەرچوو لە لاڕێوە لە سنورەکانەوە نەهێننە ناوەوە."
دکتۆر ئازاد عەبدوڵا میرخان:
"ماوەی چوار ساڵە ڕێگەمان بەهیچ گۆشتێکی قتوو نەداوە لە خاڵە سنورییەکانەوە بێتە هەرێم، بەڵام ئەو خواردن و کەلوپەلانەی لە شارەکانی تری عێراقەوە دێن پشکنینیان بۆ ناکرێت."
"من گەرەنتی دەدەمە هاوڵاتییان ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان و ئێمە پشکنینی بۆ دەکەین لە ١٠٠% گونجاوە بۆ خواردن خۆم و ماڵ و منداڵ و سێ سەد کارمەندیش کە لەگەڵ ئێمە کاردەکەن لەو خواردنانە دەخۆن و خەڵکی کوردستانیش هەمووی بەخێازن و خانەوادەی خۆمان دەزانین."
"ڕۆژ نییە دوو-سێ بار ڕەتنەکەینەوە کاتێک پشکنینییان بۆ دەکەین لە پشکنینی ئێمە دەرناچێت، لەم دوو ساڵەی ئێمە کارمان کردووە هیچ فشارێکمان لەسەر نەبووە، کوردستانە ناڵێم پەنا نەبراوە بۆ بەرپرس، بەڵام بۆ ئەوە نەبووە بڵێن با ئەو کەلوپەلە داخڵ ببێت، بەڵکو وتوییانە هاوکاری بکرێت، ئێمەش دووجار و سێ جار پشکنینمان بۆ دووبارە کردۆتەوە بەڵام ڕێگەمان بەدەربازبوونی نەداوە ئەگەر لە پشکنین دەرنەچوبێت."
مامۆستا محەمەد حەسەن:
"زۆرکات بەرنامە و چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی دەکرێت بۆ ترساندنی خەڵکە، ئەگەر دوگێک بەسەرچوو بێت هیچ کەس ناتوانێت بۆنی بکات یا ئۆتۆمبێلێک ناتوانێت هەڵیبگرێت، یا هێلکەی بەسەرچوو چەندەها مەودا بۆنەکەی دەڕوات، ئەمانە دەکرێت بەشێوەی نافەرمی و ناتەندروست داخڵ ببن، هەروەک د.ڕزگار وتی، لەنێوان عێراق و هەرێم دەروازە هەیە کەشتی لێوە داخڵ دەبێت بێ پشکنین چونکە سنوری عێراقە، یا لە نێوان هەرێم و وڵاتانی دەوروبەر دەروازە و ڕێی نافەرمی و کۆڵبەری هەیە، دەرچێی نافەرمی هەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک شت دزە بکاتە ناوەوە ئەمە لە نێوان ئەمەریکا و مەکسیک هەیە، وە لەنێوان عێراق و وڵاتانی تریش هەیە، بۆیە من ناڵێم لاڕی نیە، بەڵام ئەو خۆراکانەی دێنە ناو هەرێم زۆربەی زۆری تەندروستن و لە پشکنینی ئێمە دەردەچن بەشێکی لە پشکنین دەرناچێت."
"من دەتوانم دڵنیاییت بدەمێ کە لە دەروازەی پەروێزخان هیچ خەتێکی لاڕێ نییە، ماوەیەکە ئاسایشەکانی دەروازەکە زۆر بەجدی کاردەکەن ، کۆنتررۆڵ و پشکنینی تەواو دەکەن."
"بەڵام جاری واهەیە وەزارەتی دارایی، یا وەزارەتی بازرگانی بە پێویستی نازانێت کە پشکنین بۆ ئەو بەرهەمە بکرێت، بۆیە جاری واهەیە بەپێی ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەتی دارایی ئێمە پشکنین بۆ ئەو بەرهەمە ناکەین، ئەمەش شتێکی نایاسایی نیە ق شتێکی یاساییە بەپێی ئەمرێکی وەزاری ئەمە دەکرێت."
"ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٢، ١٧٣ بارمان ڕەفزبووە بە بڕی ٢٢٤٣ تەن ، لەم ژمارەیە تەنها ٦٨ بارمان ڕەفز بووە بە کۆی ١٠٢٢ تۆن، جا ئێم بارانە بەشێکییان دەگەڕێنەوە یان لە مەرزەکان سوتگەمان هەیە و دەسوتێنرێت ."
"بەڵام زۆرمان بیستووە کە ئەو بارانەی ئێمە دەیانگەڕێنینەوە و ڕێگە نادەین داخڵ ببن، دەیبەن بۆ دەروازەی مونزرییە کە ٢٨کم لە ئێمەوە دووە لەوێوە داخڵی هەرێمی کوردستانی دەکەن، لەو دەروازانەی حکومەتی عێراق وەک ئێمە پشکنین ناکەن و تاقیگەیان نیە لە خاڵە سنورییەکە، چەندین جار ئەمەمان بە بەرپرسان وتتوە کە لەولا ئێممەوە ئەو بارانەی ئێمە ڕەتیدەکەینەوە لەوێوە داغڵ دەکرێن، هەندێکجار ئیجرائاتییان کردووە بۆ ماوەیەک ، بەڵام بەردەوام نەبوون کاری جدی ناکەن، ئەو بارانەی لە عێراقەوە دێتە ناوەوە دەروازەکانی هەرێم ناتوانن ڕەتیبکەنەوە چەند جار ئەمە کە ڕوویداوە کاتێک ڕەتمان کردۆتەوە دواتر عێراق شتی ئێمەیان ڕەتکردۆتەوە، کات هەبووە خواردنی بەسەرچوو و بێ مەرج لە دەروازە سنورەییەکانی عێراقەوە هاتۆتە ناو شارەکانی هەرێم و نەشمان توانیووە ڕێگەی لێبگرین لەبەر ئەو هۆکارەی باسمان کرد، وە لایەنی بەرپرسیشمان لێ ئاگادار کردۆتەوە."