ئەنجومەنی یەکێتی ئەکتەرانی هۆلیوود گرێبەستی کۆتاییهێنان بە مانگرتن پەسەند دەکات

ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سەندیکای ئەکتەرانی هۆلیوود ڕۆژی هەینی دەنگیان دا بۆ پەسەندکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ستۆدیۆکاندا کە ئەمەش کۆتایی بە نزیکەی چوار مانگی مانگرتنیان هێنا. سەرکردایەتی سەندیکاکەش بانگەشە بۆ ئەو دەستکەوتانە دەکات کە لە ماوەی چەند هەفتەی دانوستاندنەکانیدا بەدەستیهیناوە.

دانکن کرابتری-ئیرلەند، بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ئەمەریکایی بۆ هونەرمەندانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و سەرۆکی دانوستانکار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا ڕۆژی هەینی گوتی، ڕێککەوتنە سەرەتاییەکە بە ٨٦%ی دەنگەکان پەسەندکراوە.

دواتر ڕێککەوتننامەی گرێبەستی سێ ساڵە لەلایەن ئەندامانی سەندیکاوە دەنگی لەسەر دەدرێت.ئەو دەنگدانە لە سێشەممەوە دەست پێدەکات وتا مانگی دوانزە بەردەوام دەبێت.

کرابتری-ئیرلەند وتی، گرێبەستەکە بەردەوامی دروستکردنی فیلمی سینەمایی وەک پیشەیەک بۆ ئەکتەرانی چینی کارکەر دەپارێزێت.

کرابتری- ئیرلەند و درێشەر زانیاری تایبەتیان نەخستەڕوو کە کێ گرێبەستەکەی پەسەند نەکردووە و بۆچی. دەنگی دەستەی کارگێڕی قورسایی هەبوو، بۆیە دەستبەجێ ڕوون نەبووەتەوە چەند کەس دەنگیان لە دژی پەسەندکردنی داوە.

بە گشتی دیمەنی خۆشی بارەگای سەرەکی لۆس ئانجڵسی ساندیکای کریکاران و هونەرمەندانی هۆڵیود زۆر جیاوازتر بوو تا کو کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی تۆڕە و سەرپێچیکارانە لە هەمان ژوور لە مانگی حەوتدا، کاتێک ڕێبەرانی سەندیکاکە ڕایانگەیاند ئەکتەرەکان بەشداری نووسەران دەکەن لە مانگرتنێکی مێژووییدا کە پیشەسازییەکەی هەژاند.

دەنگدانی سەرکەوتووی دەستەی کارگێڕی کە ئەندامەکانی بریتین لە هونەرمەندان بیلی پۆرتێر، جێنیفر بیڵز، شۆن ئەستین و شارۆن ستۆن، چاوەڕوان کراوە بوو، چونکە زۆرێک لە هەمان ئەو کەسانە لەو لیژنەیەدا بوون کە دانوستانیان لەسەر گرێبەستەکە کردووە.

بڕگەکانی گرێبەستەکە لەسەر کۆنترۆڵکردنی ژیریی دەستکرد لە دوا خاڵە چەسپاوەکانی ڕێککەوتنەکەدا بوو.

درێشەر دەڵێت، AI دەسکەوتێکی گەورە بوو. ئەگەر ئەو پاکێجەمان بەدەستنەهێنابا، ئەوا ئێمە چ کارێک دەکەین بۆ پاراستنی ئەندامەکانمان؟