دەسەڵاتدارانی فیدراڵی لە شاری بەفەڵۆی ویلایەتی نیویۆرک لێکۆڵینەوە لە "تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک" دەکەن لە دەروازەی سنووری پردی پەلکەزێڕینەی نێوان ئەمەریکا و کەنەدا.
FBI لە تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو، ڕایگەیاندووە، " ئێف بی ئای لە بەفەڵۆ لەم کاتەدا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک دەکات لەسەر پردی پەلکەزێڕینەی سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا لە نایاگرا فاڵس."
کاربەدەستان هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ئاماژەیەکیان بە زیانی گیانی نەکردووە هۆکاری تەقینەوەکەش ڕانەگەیەندراوە.