تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژی جیھانی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر بە ژنان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕێژەی کوشتن و گیانلەدەستدانی ژنانی کورد لە شارەکانی کوردستان لە ئێران لە ماوەی ساڵی رابردوودا بڵاو کردوەتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەیە لە ماوەی نێوان 25ی مانگی 11ی ساڵی 2022 تا ئەمڕۆ کە دەکاتە 25ی مانگی یازدە، 23 ژنی کورد لە ژێر ناوی نامووس و بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە لایەن ئەندامانی پیاوی بنەماڵەکانیانەوە کوژراون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات لەو 23 ژنەی کە کوشتنەکەیان پشتڕاستکراوەتەوە، زۆربەیان بە چەک و بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەی قوربانییەکان لە نێویاندا باوک، برا، هاوسەر، هاوسەری پێشوو یان پیاوانی خزم کوژراون.
شبکه حقوق بشر کردستان به مناسبت #۲۵نوامبر، روز جهانی #منع_خشونت_علیه_زنان گزارشی از موارد زنکشی، مرگ مشکوک زنان و همچنین بازداشت و حبس فعالان زن کُرد از ۴ آذر ۱۴۰۱ (۲۵ نوامبر ۲۰۲۲) تا ۴ آذر ۱۴۰۲ (۲۵ نوامبر ۲۰۲۳) تهیه کرده است.بر اساس این گزارش طی یک سال اخیر دستکم ۲۳ زن کُرد… pic.twitter.com/WziztlwIIx
— Kurdistan Human Rights Network (@KurdistanHRN) November 25, 2023
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بە ژمارەی ژنانی دەستبەسەرکراوی کورد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەکات و دەڵێت "لانیکەم 39 ژنی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون."
هەر لەم چوارچێوەیەدا، هەنگاو وەک ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە لەوەتای ساڵی 2023ەوە تاکو ئیستا، 104 ژن بە گشتی لە ئێراندا کوژراون و 16 ژن لە سێدارەدراون و هەر لەو ماوە ئاماژەپێکراودا، 308 ژنی چالاکوان لە سەرانسەری ئێراندا زیندانی کراون.
هەنگاو دەڵێت لەو 104 ژنەی کە کوژراون، زیاتر لە 30 کەسیان لە ژێر ناوی نامووس و بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان یان خزم و کەسی نزیکیان کوژراون.
گزارش ههنگاو به مناسبت ٢٥ نوامبر روز جهانی منع خشونت علیه زنان، ۲۵ نوامبر ۲۰۲۳قتل ١٠٤ زن کە ٣٢.٥٪ با انگیزه ناموسی بودهاجرای حکم اعدام ۱۶ زنبازداشت ۳۰۸ فعال زنصدور حکم حبس برای ۱۲۷ فعال زن و حکم اعدام برای یک زن#NoExcuse #OrangeTheWorldhttps://t.co/hdF4iqptqa
— Hengaw Organization for Human Rights (@HengawO) November 25, 2023
ڕاپۆرتەکەی هەنگاو ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی کوشتن و توندوتیژییەکان لە دژی ژنان لە پارێزگای تاران تۆمارکراوە و دواجاریش ورمێ و کرماشان لە پلەی دووهەم و سێیەمدان.
هەنگاو نووسیوێتی لانیکەم 127 ژنی چالاکوان لە زینداندانەکانی کۆماری ئیسلامیدان کە 21 کەسیان چالاکوانی ئایینی بەهایین و 19 ژنیش چالاکوانی کوردن.
بە گوێرەی قسەی چالاکوانانی مافەکانی ژنان، یاساکانی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەرە بە توندوتیژییەکان لە دژی ژنان لە ئێرن دەدات.
ڕۆژێک پێش ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران ڕەخنەی لە "ژنکوژیی سیستماتیک" و "سەپاندنی حیجابی زۆرەملێی" لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە گرت و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند "کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە بە هۆی حیجابەوە، بوو بە هۆی پەرەسەندنی بزووتنەوەی خۆڕاگری و ڕزگاریخوازی ژنان لە هەموو ئێراندا.
ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ڕابردووی ئێران دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەربوونیدا یەکەمجار لە شارەکانی کوردستان لە ئێران بە دروشمی "ژن،ژیان ئازادی" دەستی پێکرد و زۆری نەبرد کە هەموو شارەکانی ئێرانیشی گرتەوە کە تێیاندا ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران کوژران و زیندانی کران.