بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕازی کردبوو چالاکییە سەربازییەکانی خۆی فراوانتر نەکات.
ئیتانیاهو لە میانی کۆبوونەوەی هەفتانەی کابینەکەیدا ڕۆژی یەکشەممە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر ڕاپۆرتەکان بخاتەڕوو، وتی "من دەنگوباسی ناڕاستم بینیوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە ئەمەریکا ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە ناوچەکەدا کردووە ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە ڕاست نییە، ئیسرائیل دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرە، بڕیارەکانمان لە شەڕەکەدا لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی ئۆپەراسیۆنەکانمانە، منیش وردەکاری زیاتر لەسەر ئەوە ناخەمەڕوو".
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ لەلایەن جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکاوە ڕازی کراوە کە هێرش نەکاتە سەر گروپە چەکدارەکەی حزبوڵڵا لە لوبنان بەهۆی نیگەرانییەکانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، هاوشێوەی هێرشی حەماس لە 7ی مانگی 10 بۆ سەر ئیسرائیل.
نەتانیاهۆ ڕۆژی یەکشەممە سووربوو لەسەر ئەوەی کارەکانی ئیسرائیل "بە فشارە دەرەکییەکان ناکرێن". ناتانیاهۆ وتیشی بڕیاری چۆنیەتی بەکارهێنانی هێزەکانمان بڕیارێکی سەربەخۆی ئیسرائیلە و هیچ کەسێکی دیکە نییە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز