جەژنی کرسمس لە سەرانسەری جیهان

بابا نوئێڵ پاسکیلێک لێدەخوڕێت لەسەر شەقامێک کە تەم دایپۆشیوە، نیو دەلهی، هیندستان 25 ی 12 ی 2023 .

کچان بە پۆشاکی نەریتیی ئۆکرانیاوە بەشداری لە ئاهەنگێکی کرسمس دەکەن لە گوندی پیرۆگۆڤی نزیک کیێڤ، 25 ی 12 ی 2023.
 

خاوەن باوەڕانی کرستیان لە نزیک ئەو ئەستێرەیە نزا دەکەن کە باوەڕوایە کە بە دیاریکراوی شوێنی لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسا بووبێت، لە گرۆتۆی لە کڵێسای نەیتیڤیتی لە بەیتلەحم، کەناری ڕۆژئاوا 25 ی 12 ی 2023 .

پاپا فرانسیس پەیامی نەریتیی خۆی لە ڕۆژی کرسمس ئاڕاستەی شارەکە و جیهان دەکات، لە باڵکۆنییە سەرەکییەکەی خۆیەوە لە کۆشکەکەی سەینت پیتەر، ڤاتیکان، 25 ی 12 ی 2023 .

ژنێک مۆمێک دادەگیرسێنێت لە کاتێکدا کە بەشداری جەژنی کرسمس دەکات لە کاتێدڕاڵی سەینت ئالیکساندەر نێڤسکی لە سۆفیا، بولگاریا، 25 ی 12 ی 2023 .

ڕۆیشتنی پاشا چاڕڵسی سێهەمی بەڕیتانیا و شاژنە کامیلا دوای ئامادەبوونییان لە مەراسیمی جەژنی کرسمس لە کڵێسای سەینت ماری ماگدالین لە ساندرینگهام لە نۆرفۆڵک، ئینگلاند، 25 ی 12 ی 2023 .

لیندا و سارای خۆبەخش لە ناوەندی هونەرەکانی لەین لە جاکسن خۆراک و دیاری دەگەیەننە ئەندامی کۆمەڵگەیەکی پەراوێزخراو، چارلی مکجین، لە باکووری لەندەن، 25 ی 12 ی 2023. ناوەندەکە لە ساڵی 1975 ەوە لە ڕۆژی کرسمسدا خۆراک بۆ ئەندامانی کۆمەڵگەکە دابین دەکات، خۆراک دەدەن بە نزیکەی 100 کەس و 200 ژەمە خۆراک دەگەیەننە سەرانسەری ناوچەکە.

ئەندامێکی بەرلین سییڵز کە یانەیەکی مەلەکردنە لە سەهۆڵدا لە ماوەی بۆنەیەکی مەلەکردنی نەریتی ڕۆژی کرسمسدا لە دەریاچەی ئۆرانک مەلە دەکات، 25 ی 12 ی 2023

پیاوێک بە پۆشاکی بابا نوئێلەوە لەگەڵ سەگەکەیدا لەبەردەم ئۆپرا هاوسی سیدنیدا بە بەلەم دەڕوات، وەکو بەشێک لە ئاهەنگەکانی کرسمس بۆ پێشبڕکێی ساڵانەی هۆبارت یاختی سیدنی، ئوستڕاڵیا، 25 ی 12 ی 2023

ئەندامانی پۆلیس لە دەرەوەی کڵێسای سەینت جۆن پاسەوانی دەکەن، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە هێرشەکان بەهۆی " کفرکردنەوە "، جارانوالا، پاکستان، 25 ی 12 ی 2023 .

ئەندامانی سرودی کڵێسایەک کرسمس کاڕۆڵس دەڵێن لە کاتێدڕاڵی ئۆڵ سەینتس، لە ماوەی مەراسیمێکی کرسمسدا لە نایرۆبی، کینیا. 25 ی 12 ی 2023

سەربازێکی ئۆکرانیا لە لیوای تانکی 4ی ئایڤان ڤیهۆڤسکی ئامادەی مەراسیمێکی کرسمس دەبێت لە نزیک بەرەی پێشەوەی دەرەوەی کوپیانسک لە هەرێمی خارکیڤ، 25 ی 12 ی 2023

ژنێک وێنەی منداڵەکەی دەگرێت لە نزیک دارێکی کرسمسەوە لە وەرزی ڤیستیڤاڵدا بۆ ئاهەنگی کرسمس، ئەل ئەلعەلی مۆڵ، مەنامە، بەحرەین 25 ی 12 ی 2023

 کۆمەڵێک خەڵ بە پۆشاکی بابا نوئێلەوە بەشداری لە ڕاکردنێکی بەیانییاندا دەکەن ، مەدرید، ئیسپانیا 24 ی  12ی 2023 .