پڕفرۆشترین فیلمە سینەماییەکانی 2023 لە جیهاندا

هەرچەند ساڵی 2023 ساڵێکی زۆر باش بوو بۆ سینەمای هۆلیوود' بینەرانی سینەما بە زۆری ڕوویان لە فیلمی باڕبی و گەشتەکەی گۆرانیبێژ تەیلەر سویفت کرد.

هەروەها چەندین فیلمی تریش لە ناویاندا Killer of the Flower Moon و
A Cylcle of Intelligent biopic دیوە گەشاوەکەی فیلمە سینەماییەکانی ساڵ بوون.

ساڵی 2023 لە بواری فیلمسازیدا تێڕوانینە گشتییەکانی بۆ ڕووداو و چیرۆکەکان گۆڕی.
لە ساڵی 2023دا ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی و کۆمپانیای وارنەر برۆس بە چەند فیلمێکی ناوازە یادی 100 ساڵەی خۆیان کردەوە.
زۆرێک لە پڕفرۆشترین و بەناوبانگترین فیلمەکانی ساڵی 2023 لە سینەماکانی ئەمەریکا و جیهاندا فیلمی ئاسایی بوون، بۆ نمونە فیلمەکانی مارڤێڵ و ئەکشنەکانی دیکە سەرباری ئەوەی بودجەیەکی گەورەیان بۆ دابیکرابوو بەڵام بە بەراورد بە هەواداران و فرۆشی بلیتەکانیان هێشتا لە ئاستێکی گەورەدا نەبوون.

بەڵام چەند شتێکی سەرسوڕهێنەر هەبوون، لەوانە فیلمی "باربی" کە لە وەرگێڕانی یارییەکی ئاسایی مناڵانەوە بۆ کاری سینەمایی و فیلمێکی پیکسار کە لە سەرەتادا بەهۆی هەڵەیەکەوە لە لیستی سینەماکاندا سڕایەوە. بەڵام دواتر بوو بە پڕفرۆشترین فیلمەکان لە ئەمەریکا و لە جیهاندا.

ڕیزبەندی فیلمە سەرکەوتووەکانی 2023:

1- باڕبی (Barbie )

کارئەکتەری سەرەکی فیلمەکە بووکەڵەی باڕبییە، بابەتی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە باڕبی تووشی قەیرانێک دەبێت کە وای لێدەکات جیهانەکەی و بوونی خۆی بخاتە ژێر پرسیارەوە.
کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە: یەک ملیارد دۆلار و 441 ملیۆن و 816 هەزار و 150 دۆلار.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە 145 ملیۆن دۆلار بووە.
یەکەم فیلم بوو کە دەرهێنەرێکەی ژنە و یەک ملیار دۆلاری لە فرۆشی بلیتەکانیدا تێپەڕاندووە.
هەروەها خێراترین فیلم بووە لە ڕووی نێوبانگ و فرۆشی بلیتەکانییەوە کە تەنها لە ماوەی 17 ڕۆژدا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند، کە پێشتر ژمارەیەکی پێوانەیی لەلایەن فیلمی "هاری پۆتەر و پیرۆزییەکانی مردن - بەشی دووەم"ەوە هەبووە.

2- سوپەر ماریۆ برۆس (The Super Mario Bros )

چیرۆکی فیلمەکە سەبارەتە بە یارییەکی کۆنی دیجیتەڵ بەناوی ماریۆوە، ئەم فیلمە باسی ماریۆ لەگەڵ لویجی برایدا دەکات کە بە ژێرزەویدا دەڕۆن و هەوڵدەدەن شازادەیەکی دەستگیرکراو ڕزگار بکەن.
کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە یەک ملیارد دۆلار و 361 ملیۆن و 427 هەزار و 971 دۆلار.


بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە 100 ملیۆن دۆلار بوو.

3- ئۆپنهایمەر (Oppenheimer )

چیرۆکی زانای ئەمریکی ج.ڕۆبەرت ئۆپنهایمەرە و باس لە ڕۆڵی ئەو پیاوە دەکات لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیدا.
کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە 951 ملیۆن دۆلار و 992 هەزار و 165 دۆلار .

بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە 100 ملیۆن دۆلار بوو.

فیلمی بایۆدرامای دەرهێنەر کریستوفر نۆلان سەبارەت بە بۆمبی ئەتۆمی زۆرترین داهاتی فیلمی ژیاننامەیی بەدەستهێنا بەبەراورد بەو جۆرە فلیمانە لەهەموو ساڵەکانی کاری سینەماییدا.


4- پاسەوانانی گالاکسی بەرگی سێهەم (Guardians of the Galaxy Vol. 3 )

ئەم فلیمە باس لەوە دەکات پیتەر کویل تیمەکەی کۆدەکاتەوە بۆ بەرگریکردن لە گەردوون و یەکێک لە ئەرکەکانیان ئەوەیە کە ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت دەتوانێت مایەی لەدەستدانی گاردیانەکان و گەردوون.

کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە 845 ملیۆن دۆلار و 555 هەزار و 777 دۆلار.

بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە 250 ملیۆن دۆلار بوو.

5- فاست ئێکس ( Fast X )

دۆم تۆرێتۆ و خێزانەکەی لەلایەن کوڕی هێرنان ڕێیس پاشای ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکرێنە ئامانج و دەیەوێت تۆڵەبکاتەوە.
کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە 704 ملیۆن دۆلار و 709 هەزار و 660 دۆلار.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە 300 ملیۆن دۆلار بوو.

هەرچەندە لە 10 فیلمە باشترینەکاندایە، بەڵام فیلمی "Fast X" لە سینەمانی جیهاندا ئاستێکی کەمی هەبووە بە بەراورد بە قۆناغەکانی پێشووی فیلمی "Fast & Furious".

6- سپایدەرمان (Spider-Man: Across the Spider-Verse )

مایڵز مۆرالێس دەچێتە نێو خولگەی فرەگەردوونەکانەوە، لەوێ ڕووبەڕووی تیمێکی دیکەی کەسایەتییە جاڵجاڵۆکەییەکان دەبێتەوە کە ئەرکیان پاراستنی بوونی ئەو گەردوونەیە. کاتێک پاڵەوانەکان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەیەکی نوێدا بەریەکدەکەون، مایڵز بە ناچاری دەبێت پێناسەی ئەوە بکاتەوە کە پاڵەوانبوون مانای چییە.
کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە 690 ملیۆن دۆلار و 516 هەزار و 673 دۆلار.
بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە، 100 بۆ 150 ملیۆن دۆلار بوو.
یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ساڵ، درێژەی فیلمی "Into the Spider-Verse" لە ساڵی 2018دا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.

7- ثە لیتڵ مەرمەید (The Little Mermaid )

کچێکی گەنجی پەری دەریایی گرێبەست لەگەڵ جادووگەرێکی دەریادا دەکات بۆ ئەوەی دەنگە جوانەکەی بگۆڕێتەوە بە قاچەکانی مرۆڤ تا بتوانێت جیهانی وشکانی بدۆزێتەوە و شازادەیەک سەرسام بکات.
کۆی گشتی فرۆشی ئەم فیلمە لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتە 569 ملیۆن دۆلار و 626 هەزار و 289 دۆلار.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە 250 ملیۆن دۆلار زیاتر بوو.
فیلمی "The Little Mermaid"ی ساڵی 1989 بوو بە ڕێنێسانسی فیلمەکانی دیزنی، کە بووە هۆی لەدایکبوونی فیلمی "جوانی و دڕندە "، "عەلادین" و " پاشای شێر". بە دووبارەکردنەوەی ئەم فلیمە بە شێوازێکی جیاواز و مۆدرێن توانی ملیۆنان دۆلار بەدەستبهێنێتەوە.

شایەنی باس لە ساڵی 2023 دا سەدان فیلم بەرهەمهێنراون، هەندێکیان دراما و هەندێکی دیکەیان ئەکشن و فیلمی ترسناک و چیرۆکی ڕاستەقینە و فیلمی ئۆرکێسترایی و کەرنەڤاڵی، بەڵام کەمیان توانیویانە فرۆشێکی زۆریان هەبێت لە سینەماکانی ئەمەریکا و جیهاندا، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نیە رژدی و جوانی فیلمەکان وەکخۆیان لەیادبکەیەن و بەهای ئەو فیلمانە بە هەند وەرنەگیرێت، لەبەرئەوەی چێژوەرگرتن لە فیلم شتێکی رێژەییە و وەستاوە لەسەر چەشە و چێژ و تێڕوانینی بینەرەکانی.

*بۆ نوسینی ئەم بابەت سود لە داتاکانی باکس ئۆفیسی ئەمەریکا و جیهان و هۆلیوود و موڤی ئینسایدەر و IMDB وەرگیراوە.