ڕوانگەی سوریا: مەشقی سەربازی هاوبەشی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە نزیک حەسەکە بەڕێوە دەچێت

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە دەستیان بە مەشقێکی هاوبەشی لەشكریی کردووە.

ڕوانگەکەی کە پشت بە تۆڕێکی چالاکوانی نێو سوریا دەبەستێت دەڵێت، سەرچاوەکانی لە ناوچەکانی نزیک بنکەکە ڕایانگەیاندووە گوێیان لە دەنگی چەندین تەقینەوە بووە لە کاتێکدا لە ڕاهێنانەکەدا چەکی قورسی وەکو تۆپ بەکارهاتووە.

هەروەها دەشڵێت بەشداریکردنی فڕۆکەی جەنگی لە مانۆڕە هاوبەشەکەدا وەکو بەشێکە لە هەوڵەکانی گەشەپێدانی تواناییەکانی شەڕ.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکانی ڕوانگەکە دەشڵێن لەم دواییانەدا بەرگری ئاسمانی ئەمەریکا لە بنکەی خەراب ئەلجەیر لە نزیک رمێلان هێرشێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپەکانی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن پووچەڵکردووەتەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست خراوەتە خوارەوە.

ماڵپەڕی "هیندستان تایمز" ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، هێرشێکی گەورە بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەلعومەر لە سوریا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون ئەنجامدراوە. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لانی کەم 30 مووشەک ئاراستەی بنکەکە کراوە".

بنکەی ئەلعومەر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و نزیکە لە یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی سوریاوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەلمەیادین، هێرشەکە لە ناوخۆی سوریاوە ڕوویداوە.

سه ڕچاوه کانی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگه لە هێرشەکانی ئەمدواییەدا، بنکه ی سەربازی ئەلعومەر له ڕۆژهه ڵاتی دێره زور و بنکه ی خەراب ئەلجەیر لە گوندەکانی باکووری شاری حهساکه، له لایه ن گرووپه کانی سەر بە ئێرانەوە کراونتەوە ئامانج.

سەرچاوە: ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، هیندستان تایمز