کاردانەوەی حوسییەکان لە بەرامبەر هێرشە هاوبەشەکەی ئەمەریکا و بەریتانیا چۆن دەبێت؟

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەمەریکا و بەریتانیا و بە پاڵپشتی ژمارەیەک وڵات چەند شوێنی حوسییەکانیان لە ناو یەمەن بۆردومان کرد، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی نیمچە ڕۆژانە حوسییەکان دەیکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریا سووردا. حوسییەکان دەڵێن ئەم هێرشانەی ئەمەریکا و بەریتانیا بێ وەڵام نابن و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.

دەپرسین:

ئایە حوسییەکان لە پاش ئەم هێرشەی ئەمەریکا و بەریتانیا بەردەوام دەبن لە پەلاماردانی کەشتییە بازرگانییەکان؟

حوسییەکان دەتوانن چی بکەن لە بەرامبەر ئەم دوو وڵاتە زلهێزە؟

بۆچی حوسییەکان ئەم شەڕە دەکەن؟

توانا سەربازییەکانی حوسییەکان چین؟

ئێران هەتا چەند ڕۆڵی لەم شەڕەدا هەیە؟

خەڵکی یەمەن هەڵوێستیان چۆنە؟

لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاوتوێی پرسی کاردانەوەی حوسییەکان لە بەرامبەر هێرشە هاوبەشەکەی ئەمەریکا و بەریتانیا دەکەین بە میوانداری بەڕێزان:

دکتۆر موئمین زەڵمی، مامۆستای زانکۆ و کارناسی سیاسیی.

مامۆستا دڵشاد نامیق، سەرۆکی ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی و مامۆستای زانکۆ.

Your browser doesn’t support HTML5

کاردانەوەی حوسییەکان لە بەرامبەر هێرشە هاوبەشەکەی ئەمەریکا و بەریتانیا