سەرچاوە سەربازییەکان: سێ سەربازی عێراقی لە هێرشێکی داعشدا کوژراون

سەرچاوە سەربازییەکان لە عێراق ڕایانگەیاند کە چەکدارەکانی داعش ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژاوای وڵاتەکە سێ سەربازی عێراقییان کوشت و یەکێکیان بریندار کرد.

سەرچاوەکانی سوپای عێراق دەڵێن، چەکدارەکانی کە لەناو دوو ئۆتۆمبێلدابوون، سێرەگر و چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکیان لەو هێرشەدا بەکارهێناوە کە لە نزیک شارۆچکەی حەدیثەی ڕۆژئاوای بەغدا ئەنجامیان دا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوە ئاسایشید و سەربازییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، ئەو هێرشە لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە ئەنجامدراوە کە لەو ناوچەیەدا چالاکن.

سەرەڕای شکستی داعش لە ساڵی 2017، پاشماوەکانی ئەو گروپە شێوازی هێرشەکانیان گۆڕیوە بۆ هێرشی تاکە تاکە دژ بە هێزەکانی حکومەت لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز