بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات تورکیا ئۆپەراسیۆنی سنووری زیاتر له عێراق و سوریا ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو 9 سەربازی تورکیا له ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کوژران.
لە پێکدادانێکدا لەگەڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) 9 سەربازی تورکیا کوژران، ئەمەش وەهای کرد ئەنقەرە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و باکووری سوریا دەستپێبکات.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری به ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند "بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەرگریکردن له خۆمان، تورکیا مافی خۆیەتی ئۆپەراسیۆن بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی ئەنجام بدات، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کاتی پێویستدا هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن."
ئەمەش ببینە
تورکیا بەڵێن دەدات ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە گروپە کوردییەکان لە سوریا و عێراق فراوانتر بکاتبەرپرسەکەی تورکیا ڕاشیگەیاند، "شەڕەکە لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق بووە، کاتێک چەکدارانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی ئەمنی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە دانرابوو لە بەرزی هەزار و 740 مەتر."
تورکیا لە ساڵی 2019ەوە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سنووربەزاندنی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دژی پەکەکە ئەنجامداوە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، زاپ ئەو شوێنەیە کە ئۆپەراسیۆنی "چنگی قفڵ"ی تێدا بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا و عێراقە بەتەواوەتیی.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز