ژمارەیەک کۆڵبەری کوردی ئێران لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژی شەممە، 20ی مانگی یەک بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری مەرزی شۆشمێ- تەوێڵە لە ناوچەی هەورامان، لەلایەن ئەو هێزانەوە سوکایەتیان پێکراوە و ڕووبەڕووی ئازاری توندی جەستەیی بوونەتەوە.
ئەو کۆڵبەرانە کە هەشت کەس دەبن، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا نوسراوێک دەخەنەڕوو کە تێیدا لە لایەن پاسەوانی سنوورەوە ناویان لەسەری تۆمارکراوە و ڕێگەپێدانی گەڕانەوەیان دراوە بە نیشینگەی تەوێڵە.
Your browser doesn’t support HTML5
کۆڵبەرەکان لەو گرتە ڤیدۆیەدا کە دەستی دەنگی ئەمەریکا کەوتووە ئەوە ڕووندەکەنەوە" دۆخی ئابوری ژیانیان خراپە و بە ناچاری ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە " و دەشڵێن "هێزەکان سەرەڕای لێدانیان، سوکایەتی و قسەی نەشیاویان پێ وتوون و سەرجەمیان لەلایەن ئەو هێزانەوە سەریان سفرکراوە"
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەڵەبجە سەرجەم وێنە و ڤیدیۆکانی بردووەتە لای عەمید حسن حەمید، فەرماندەی لیوای 21 پاسەوانی سنوور و داوای لێدوانی لەوبارەیەوە لێکردووە، بەڵام ناوبرا ئامادەنەبووە لێدوان لەوباریەوە بدات و بە بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە " ڕونکردنەوە لە پەیجی ڕەسمی خۆمان لەسەر ڕاستی ڕووداوەکە بڵاو دەکەینەوە."