سەرۆک بایدن: ئەگەر زیان بە ئەمەریکاییەک بگەیەنیت ئەوا باش بزانە باجەکەی دەدەیت

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەڵێت ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە ئەمەریکاییەکان بگەیەنن، ئەوا باش ئەوە بزانن وەڵامدانەوەمان دەبێت.

سەرۆک بایدن لە پاش هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر ژمارەیەک لە بنکەکانی سوپای پاسداران و ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق، ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە، ئەمەش دەقی ڕاگەیاندنەکەیە:

یەکشەممەی ڕابردوو، سێ سەربازی ئەمەریکاریی لە ئوردن کوژران بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەو گروپە چەکدارانەی سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتییان دەکەن. پێشتر ئەمڕۆ ئامادەبووم لە بنکەی هێزی ئاسمانی دۆڤەر بۆ مەراسیمی گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئەو ئەمەریکاییە ئازایانە، وە لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەم کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕاسپاردەی بەندە، لەشکری ئەمەریکا ژمارەیەک ئامانجیان لە عێراق و سوریا بۆردومانکرد کە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران و ملیشیاکانی سەر بە پاسداران بەکاردەهێنرێن بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا.

وەڵامدانەوەکەمان ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بەردەوام دەبێت و کات و شوێنی وەڵامدانەوەکانمان خۆمان دەستنیشانیان دەکەین.

ئەمەریکا خوازیاری شەڕ نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە. وەلێ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت زیانمان پێبگەیەنن، ئەوا باش با ئەمە بزانن: ئەگەر زیان بە ئەمەریکاییەک بگەیەنیت، وەڵامدانەوەمان دەبێت.