کەسێکی نزیک لە هادی عامری لە بەغدا دەکوژرێت

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە کەسێکی نزیک لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی بەدر بە دەستڕێژی گولە کوژراوە.

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنن ئاوەڵزاوەیەکی عامری کە دەکاتە ئامۆزای لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لە بەغدا هێرشیان کراوەتەسەر و کوژراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە ناوچەی ڕاشدییەی بەغدا ڕوویداوە. بە پێی ئەو وێنەیەی کە لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە هەردوو کەسەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کوژراون.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێڵەکیی بووە.

هێشتا وردەکاریی رووداوەکە نازانرێت، بەڵام بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، لە یەکێک لە شەقامەکان تەقەیان لێکراوە و هەردووکیان لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا کوژراون.