نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارە ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاتە توركیا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سەردانەکە به‌مه‌به‌ستی بهشداریكردنیەتی له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن."
كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا کۆنفرانسێکی ساڵانەی دیبلۆماسی نێودەوڵەتییە کە لە ساڵی 2021ەوە لە ئانتالیای تورکیاوە ئەنجامدەدرێت.
بۆ ئەمساڵ، پرسەکانی شه‌ڕ، تيرۆ، كۆچ، مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه لە کۆڕبەندەکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.