تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی هیندستان کوژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە

بەرپرسێکی پۆلیسی خۆجێیی هیندستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دوای تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی کیمیایی لە ویلایەتی تێلنگەنە لە باشووری هیندستان، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسیش برینداربوون.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس بە ناوی سی ئێچ ڕوپێش گوتیشی " تیمێکی 40 کەسیمان لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و سەرجەم ئەو کەسانەی گیریان خواردبوو ڕزگارکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد، هی کۆمپانیای دەرمانی ئێس بی ئۆرگانیکسە و گومان دەکرێت کارگێڕێکی باڵا لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستدابێت.

ڕۆیتەرز دەڵێت هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەیتوانیوە پەیوەندی بە کۆمپانیاکە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری.