محەممەد شیاع سوودانی لە کۆڕبەندی ناوەندی ئەتڵەنتیک کەنسڵ باس لە ئامانجی سەردانەکەی دەکات بۆ ئەمەریکا

Your browser doesn’t support HTML5

محەممەد شیاع سوودانی رۆژی هەینی لە واشنتن لە کۆڕبەندێکی ناوەندی ئەتڵەنتیک کەنسڵ باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد بۆ واشنتن و گوتی هاتمە واشنتن بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بۆ تاوتوێکردنی زۆر بابەتی گرنگ.