ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی لە عێراق بوو. سەرەتا لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراق کۆبووەوە و دواتر ڕاگەیەندرا کە هەردوو وڵات 26 ڕێکەوتننامەیان واژوکردووە. لە سەروو هەموویانەوە ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو حکومەت و یاداشتنامەی ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی هاوکاری لە بواری ئاو. ژمارەیەک لە ڕێکەوتننامەکانی دیکە پەیوەندییان بە هاوکارییە لە بواری سەربازیدا، وە ڕێکەوتننامەیەکەش بۆ هاوکاری ئاسایشییە لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی هەردوو وڵات. جگە لەوانەش یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی چوارقۆڵی لە نێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات واژوکرا بۆ پرۆژەی ڕێگەی پەرەپێدانی ستراتیژی.
دەپرسین:
ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو حکومەت چییە؟
بۆچی دەستەواژەی "یاداشتنامەی ڕێکەوتننامە" لە خاڵی هاوکاری لە بواری ئاودا هاتووە؟
ئامانج لە ڕێکەوتننامە سەربازی و ئاسایشییەکان چین؟
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات چییە؟
لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاوتوێی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین بە میوانداری بەڕێزان
1- دکتۆر دڵشاد عەبدولڕەحمان، شیکەرەوەی سیاسی.
2- دکتۆر حەسەن ئەحمەد مستەفا، شارەزای کاروباری تورکیا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
3- ئیبراهیم عەلی، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی.
Your browser doesn’t support HTML5
دکتۆر دڵشاد عەبدولڕەحمان
ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە کە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق فرەڕەهەندە، بەڵام ڕەهەندی ئابوری زاڵە، وە ڕەهەندێکی تری گرنگیش ڕەهەندی ئاسایشیە، بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە سنورەکە خەمی گەورەی تورکیایە، چەندین فشار دەخاتە سەر عێراق کە بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشدار بێت لە لێدان لە گەریلاکان، بەڵام عێراق نە دەتوانێت نە دەشیەوێت ببێتە بەشێک لە ستراتیژییەتی تورکیا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پەکەکە، بۆیە لەو خاڵەدا ئەردۆغان شکستی هێناوە دەکرێت بڵێیین تەنها لە هەندێک خاڵی ئابوریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بۆیە هاتنی ئەردۆغان وادەردەکەوێت کە نیگەران بووە لە بەغداد، وەمنیش نیگەرانم لە دەرئەنجامەکانی هاتنی ئەردۆغان بۆ هەرێم، ڕاستە هاتنی سەرۆک کۆماری هەر وڵاثێک بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، بەڵام بەوم ەرجەی لای لایەنی سەردانیکاریش بەو جۆرە لە هەرێم بروانرێت، بینیمان ڕاگەیاندنی تورکیا دەڵێ، سەردانی هەرێمی کوردی، یا لە کۆبونەوەی لەگەڵ کاک مەسعود دەڵێ (سەرۆکی ،ک،د،پ) تەنها بۆئەوەی ناوی هەرێمی کوردستان نەهێنێت، واتە هاتنی ئەردۆغان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی پرسی پەیوەندی نیە، بەڵکو هاتنێکی ناچارییە.
دکتۆر حەسەن ئەحمەد مستەفا
ڕاستە هەمان ژوور و لیژنە هاوبەشەکانی نێوان تورکیایە کە لە پێشتر هەبوون ئەکتیڤ کرایەوە ئەمجارەش، بەڵام فاکتەری ئابوری کە دەسەڵاتی ئێستای تورکیا شکستی هێناوە هەر بەوهۆکارەی پێشتر پێیدا سەرکەوت بۆ دەسەڵات بۆیە وای بۆ ناچم ئەمجارە زۆر تورکیا بە دوای دەستکەوتی سەربازییەوە بێت، چونکە لە دوا هەڵبژاردنەکان ئەردۆغان تێگەیشت کە خەڵک دەنگی پێنادات چونکە خەڵک برسییە، بۆیە وای بۆ دەچم ئەمجارە ئەردۆغان لە دەستکەوتی ئابوری و سەرمایە بگەڕێ، زۆر پێویستی بەلایەنی ئابورییە تا ئەردۆغان لە دەسەڵات بمێنێتەوە.ئەوەی کە من پێی دڵخۆشم ئەوەیە ئێستا تورکیا پێویستی بەلایەنی ئابورییە نەک سەربازی، ئەو هاتنەی ئەردۆغان بۆ کوردستان گرنگە، چونکە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) بوو کە ئەمەش گرنگب وو بۆ کردنەوەی گرێ دەرونییەکان، دووەم، گرنگە کە ئێمە ئاماژەیەک بدەینە جیهان کە تاکو ئێستاش تورکیا ئێمە پەسەند دەکات، من پێم وایە دەبوو مەرجێکی هەرێمی کوردستان لەم سەردانەی سەرۆک کۆماری تورکیا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بێت بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی، دەبوو کەسایەتی و غروری نەتەوەییمان لەوەدا هەبووایە، ڕاستە داواکراوە بەڵام دەکرا زۆر توندتربووایە بسەپێنرایە.
دروستە هاتنی ئەردۆغان بۆئەوەبوو بە کورد بڵێ من لەگەڵ عێراق ئەو ڕێککەوتنانەم کرد، ئیتر کێشە دروست مەکەن، بەڵام بەجدیش ڕێککەوتنەکە لەسەر نەوت نەکراوە، هەرچەند هەرێمی کوردستان کێشە دروست ناکات، بەڵام دواجاریش دەبێت دروستی بکات ئەگەر ئەوان بیانەوێت ئاڤاکۆ بکەنەوە، یانی یەکێک لە ئاماژە خراپەکانی ئەو سەردانە کردنەوەی ئەو دەروازە جێگرەوە(ئاڤاکۆ)یە.
ئیبراهیم عەلی
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەرێم سەردانێکی عەفەوی نەبوو بەوەی بوترێت لەبەرئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق نەگەیشتە ڕێککەوتن لە بەغدادەوە بێتە هەرێمی کوردستان، پێنج ڕۆژ پێش سەردانەکە لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو سەردانەی ئەردۆغان کراوەتە ناو ئەجێندای سەردانەکە، ئەگەرنا بەرنامەکە وابووە هاوشێوەی ئەوەی ئەردۆغان تورکمانەکانی کەرکوکی لە بەغداد بینی، بەو جۆرەش شاندێکی هەرێم لە بەغداد ببینێت، هاتنەکەش بۆ واژۆکردنی هیچ ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک نەبووە، بەڵکو ئامانجەکە دەرخستنی دەستبەردارنەبوونی تورکیایە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێو پارتیشدا لە نێچیرڤان بارزانی.