میدیاکانی ئێران: هیچ لە سەرنشینانی کۆپتەرەکە بە زیندوویی نەدۆزراونەتەوە

میدیاکانی فەرمی ئێران لە زاری تیمەکانی فریاکەوتنەوە بڵاویان کردەوە کە گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنی کۆپتەرەکە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسێکی زیندوویان نەبینیوە.

تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی خۆجێی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام هێشتا ڕاینەگەیاندوو کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و کاربەدەستانی دیکە مردوون یان نا.

تەلەفیزیۆنی ئێران یەکەم ڤیدیۆی شوێنی کەوتنی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

یەکەم ڤیدیۆی شوێنی کەوتنی کۆپتەرەکە کە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە