کارێگەری مەرگی ڕەئیسی بەسەر ئێران و ناوچەکە چۆن دەبێت؟

Your browser doesn’t support HTML5

مەرگی لەناکاوی سەرۆکی ئێران، لە کاتێکدایە خەڵکی ئێران بەدەست دۆخێکی ئابوری خراپەوە دەناڵێنن، وە هاوکات ئەو وڵاتە لە ئەوپەڕی گرژیدایە لەگەڵ ئیسرائیل، بەهۆی پشتیوانی و کۆمەککردنی گروپە چەکدارەکانی وەک حەماس و حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکان کە ئێستا هەموویان لە سەنگەرێکدان لە دژی ئیسرائیل.