نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات).
بارزانی لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان کۆەبێتەوە. سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاندووە " هه‌ردوو سه‌رۆک زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن."
هەرەوەها دەشڵێت "ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه."
ئەم سەردانەش لە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت ڕۆژی پێنجشەممە فەوزی هەریری، سەرۆی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، کۆنسوڵی گشتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیمارات و هەرێمی کوردستان و عێراق.