منداڵانی ونبووی کیمیابارانی هەڵەبجە لە چاوەڕانی شادبوونەوەدان بە خانەوادەکانیان

Your browser doesn’t support HTML5

لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا کە 25ی پێنجی هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت، کەسوکاری منداڵانی ونبووی کیمیابارانی هەڵەبجە نیگەرانن لە سستی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە. ئەو کەسانەش کە وەک منداڵانی ونبوو گەڕاونەتەوە، باس لەوە دەکەن گیرۆدە بوون و نازانن خانەوادەی ڕاستەقینەیان لەکوێیە.