باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروت ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ستاف و دامەزراوەکەیان سەلامەتن دوای ئەوەی شەڕە تەقە لە نزیک دەرگای باڵیۆزخانەکە ڕاگەیەندرا.
سوپای لوبنان ڕایگەیاندووە، چەکدارێک تەقەی لە باڵیۆزخانەکە کردووە، هەروەها سەربازانی لوبنان تەقەیان کردووەتەوە.
لەشکری لوبنان ڕایشیگەیاندووە، چەکدارەکە هاووڵاتی سوریاییە و لە شەڕەتەقەکەدا بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
باڵیۆزخانەکە لە سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و ئێمە لە پەیوەندییەکی نزیکداین لەگەڵ هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسای وڵاتی میواندار."