سەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ ڕووبەڕووی سزای زیندانی نزیکەی 20 ساڵ دەبێەوە

ڕۆژی چوارشەممە دادگایەک لە تورکیا سەرۆک شارەوانییەکی لایەنگری کوردی بۆ ماوەی 19 ساڵ و نیو بە تاوانی "تیرۆر" زیندانی کرد.

پارێزەرەکەی مەهمەت سدیق ئاکس هەواڵی سزادانەکەی پشتڕاست کردەوە.

تەنها دوو ڕۆژ پێش ئەم سزایە ئاکس لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دەستگیرکرا، ئەمەش توڕەیی و ناڕەزایەتی لە پەرلەمانی تورکیادا خوڵقاند.

ئاکس ئەو هەنگاوەی شەرمەزار کردووە و ڕایگەیاندووە "دادگایەکی سیاسییە" هەوەها ڕایشیگەیاندووە "تەمەنم 53 ساڵە، هەموو ئەم ساڵە شەڕم کردووە و بەردەوام دەبم لە شەڕکردن".

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە سێی مانگی شەش ڕایگەیاند سدیق ئاکش سەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ (هەکاری) بە تۆمەتی " ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی چەکداری" لە کارەکەی دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو عەلی چلیک پارێزگاری هەکاری وەکو قەیوم (نوێنەری دەستنیشانکراوی دەوڵەت لە بری نوێنەری هەڵبژێردراو) دانا.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هێزە ئاسایشییەکان دەوروبەری شاری دەوروبەری شارەوانی جولەمێرگیان گەمارۆدا و دواتر دەستیان کرد بە گەڕان لە ناو بیناکەدا. هەروەها پاشان هەڵمەتێکی گەڕان لە ماڵەکەیدا دەستیپێکرد و لە ئەنجمدا دەستگیرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئاکش لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە و قەیوم لە جێگای دانراوە بەهۆی بەردەوامی دۆسسێیەکی ساڵی 2014 لە دژی و پاشان دەستگیرکردنی.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی سێدا، کاندیدەکانی دەم پارتی، محەمەد سدیق ئاکش و ڤیان تەکچە لە سەدا 48ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا و بوونە هاوسەرۆکی شارەوانی شاری جولەمێرگ. شایانی باسە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 و 2019 پارێزگاری قەیوم ( نوێنەری دەستنیشانکراوی دەوڵەت لە جێگای نوێنەری هەڵبژێردراو ( ڕاگەیەندرا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز