هونەرمەند یوسف ڕەمەزان لە ناو بازاڕی کۆنی زاخۆ ئاوازەکانی دەبەخشێت

Your browser doesn’t support HTML5

هونەرمەند یوسف ڕەمەزان زیاتر لە 40 ساڵە ئاوێتەی گۆرانی و مۆسیقای کوردییە، لە ساڵانی هەشتاکاندا ئاوازدانەر بووە بۆ بەشێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کورد. هونەرمەند لە بازاڕی کۆنی زاخۆ دوکانێکی کردووەتەوە و وەک سەنتەرێکی فێربوونی گۆرانی و مۆسیقا بەکاری دەهێنێت و ڕۆژانە پیر و گەنجی شار سەردانی دەکەن