ترەمپ دوای ئەوەی بە تاوانێکی گەورە سزا درا، گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان

Your browser doesn’t support HTML5

دانۆڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دوای ئەوەی لە نیویۆرک بە تۆمەتی ساختەکردنی تۆمارە بازرگانییەکان سزا درا، گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان. لە گردبوونەوەکانیدا ترەمپ سەرنجی لەسەر کۆچبەران بوو و هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر وڵاتان ڕێگری لە هاتنی خەڵک بۆ ئەمەریکا نەکەن، سزایان دەدات،.