بایدن پلانەکانی خۆی بۆ بەکارهێنانی سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیەکانی ئۆکرانیا خستەڕوو

Your browser doesn’t support HTML5

لە لوتکەی گروپی حەوت ئەم هەفتەیە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داوای ڕێککەوتنی کرد بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانە سڕکراوەکەی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا. هەروەها هانی یەکێتیەکەی دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان وەکو بودجەی ژێرخانی، زیرەکی دەستکرد و توانای زیادەی چین لە تەکنەلۆژیا.