تەق تەق، نیشتمانی بەرهەمهێنانی لۆبیا و بەخێوکردنی ماسی

Your browser doesn’t support HTML5

سەرباری ئەوەی تائیستا ناحیەی تەق تەق سەر بە قەزای کۆیە بە نیشتمانی بەخێوکردنی ماسی دەناسێنرا، بەڵام بۆ لەمەولا لە ڕووی کشتوکالەوە بەرهەمهێنانی لۆبیا هاتووەتە ڕیزبەندی یەکەم و جوتیارێکی زۆر کار لە بەرهەمهێنانی دەکەن و بەجۆرێک ڕۆژانە زیاد لە 220 تەن لۆبیا دەنێرنە بازارەکانی کوردستان و عێراق.